پێستی تۆ

Friday, 10.23.2020, 12:58 AM (GMT+2)

وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)

| Tuesday, 05.16.2017, 03:25 AM |   (946 بینراوە)


کتێبی (پێستی تۆ)

بابەت: تەندروستی و جوانکاری
نوسینی: پەیمان محەمەد (شارەزا لە بواری جوانکاری لە وڵاتی هۆڵەندا)
بابەتەکانی ئەم کتێبە باوەڕپێکراون و بەڵگەی زانستیان لە پشتەوەیە.

کتێبی (پیستی تۆ) ئەم زانیاریانەی خوارەوە لەخۆ ئەگرێت:

·         ناسینی جۆری پێستەکان و چۆنێتی بایەخ پێدانیان.

·         ناسینی کێشە باوەکانی پێست وەک هەستیاری، ئاکنی (زیپکە)، پەڵە، ڕۆزەیشە، وشکی، پیری وە چۆنێتی کۆنترۆڵ کردنیان.

·         ناسینی گرنگترین بەرهەمەکانی بایەخدان بە پێست و چۆنێتی بەکارهێنانیان.

·         ناسینی پێکهاتە گرنگەکانی بەرهەمەکانی جوانکاری و گاریگەریە ئەرێنیەکانیان لەسەر پێست.

·         ناسینی ئەو پێکهاتانەی بەرهەمەکانی جوانکاری کە ئەبنە هۆی چرچی و هەستیاری و کێشەکانی تری پێست.

·         ناسینی ئەو پێکهاتانەی کە لە کرێم و بەرهەمەکانی جوانکاریدا هەن و ئەبنە هۆی دروستبوونی زیپکە لە پێستدا.

·         ڕاستی و پڕوپاگەندەکان سەبارەت بە کرێمەکانی پێست.

·         ڕێنمایی دەربارەی هەڵبژاردنی باشترین بەرهەمەکانی گرنگیدان بە پێست.

·         زانیاری دەربارەی مەترسیەکانی تیشکی سەروبنەوشەیی و چۆنێتی خۆپارستن لێی.

·         زانیاری دەربارەی کرێمی دژەخۆر و چۆنێتی هەڵبژاردنی باشترین کرێمی دژەخۆر.

·         چۆنێتی هەڵبژاردنی باشترین کرێم بە ڕەچاوکردنی جۆری پێست و کێشەی پێست.

·         پیاوان و بایەخدان بە پێست.

·         بایەخدان بە پێست لەکاتی دوگیانیدا.

·         چۆن پیری و چرچبوونی پێست دوائەخەیت.

کتێبی (پێستی تۆ) لەم شوێنانەی خوارە دەست ئەکەوێت:

سلێمانی:

کتێبخانەی سلێمانی/ سەرا

ژمارەی تەلەفۆن: ٠٧٧٠٢٢٦٤٤٧٤

یان:

کتیبخانەی دڵشاد/جادەی پیرەمیرد

ژمارەی تەلەفۆن: ٠٠٧٧٠١٥١٣٩٧٥

هەولێر:

کتیبخانەی فێربون/ بەرامبەر دەرگای قەڵا نزیک پاریزگا

ژمارەی تەلەفۆن: ٠٧٥٠٤٠٤٨٢٨٥