پێستی تۆ

Friday, 10.30.2020, 12:18 PM (GMT+2)

بایەخدان بە پێست » بابەتی تر

جیاوازی نێوان ‏Body lotion, ‏Body melk, ‏Body crame, ‏Body butter, ‏Body gel

(259 بینراوە)   | Friday, 09.13.2019, 05:11 PM |


ئەم بەرهەمانە هەموویان بۆ بایەخدان بە پێست بەکارئەهێنرێن بەتایبەتی پێستی لەش، بەڵام چەند :جیاوازیەک هەیە لە نێوانیاندا گرنگە بیزانیت

Body milk
بەمانای شیری لەش یەت، پێکهاتەکەی شلە و چڕ نیە، بە ڕێژەی نزیکەی ۸٠٪ ئاوی تێدایە هەربۆیە پێی ئەوترێت شیری لەش. پێکهاتەی خۆراکی و شێدارکەرەوەی تێدایە بە بڕێکی کەم. بۆ شێدارکردنەوەی پێست بەکاریەت و زۆرباش هەڵئەمژرێت لە لایەن پێستەوە و پێویستت بە بڕێکی زۆرە لە کاتی بەکارهێنانیدا.
گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی پێستی لەشیان چەورە یاخود ئارەق زۆر ئەکاتەوە.

Body lotion
پێکهاتەکەی شلە و کەمێک چڕترە لە Body milk واتا کەمتر ئاوی تێدایە، بۆ شێدارکردنەوەی پێست بەکاریەت. ماددەی خۆراکی و شێدارکەرەوەی بە بڕێکی زیاتر تێدایە لە شیری لەش. زۆر ناسراوە لە ناو خەڵکدا بە ئاسانی ئەسورێت لە پێستەوە و پێویستت بە بڕێکی کەم هەیە لە کاتی بەکارهێنانیدا، هەروەها زووش هەڵئەمژرێت لەلایەن پێستەوە.
بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە.

Body cream
بەمانای کرێمی لەش یەت، پێکهاتەکەی لە Body lotion چڕترە، بەشێکی ئاوە و بەشەکەی تری چەوریە. پێکهاتەی شێدارکەرەوەی بەسودی تێدایە بۆ پێست بە بڕێکی زۆر.
بۆ پێستێک گونجاوە کە زۆر وشک بێت، بۆ ماوەیەکی زۆرتر لە بۆدی مێڵک و بۆدی لۆشن بە پێستەوە ئەمێنێتەوە و لە وشک بونەوەی ئەپارێزێت. هەروەها گونجاوە تەنها بۆ شوێنە وشکەکانی لەش بەکاربهێنرێت بۆ نمونە پێستی ئانیشک، ئەژنۆ.

Body gel
ئەم بەرهەمە زۆر ناسراو نیە وە بە ئاسانیش دەست ناکەوێت لە بازاردا. گونجاوە بۆ فێنک کردنەوە و هێورکردنەوەی پێست، بۆ نمونە لە وەرزی هاویندا دوای چونە بەر تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر. بۆ هەموو پێستێک گونجاوە، بە ئاسانی هەڵنامژرێت لە لایەن پێستەوە، کەمیک بیزارکەرە چونکە ئەنوسێت بە دەست و جل و بەرگدا.

Body butter
واتا کەرەی لەش، ئەم جۆرە لە هەموو جۆرەکانی پێشو چڕتر و چەورترە، پێکهاتەیەکی تا ڕادەیەک ڕەقی هەیە. زۆربەی جار کەرەی تۆوی شیا یان کەرەی کاکاوی تێدا بەکاریەت.
گونجاوە بۆ پێستێکی ئێجگار وشک و هەستیار، کاتی زۆر ئەوێت هەتا لە لایەن پێستەوە هەڵئەمژرێت.






(دەنگدراوە: 0)


وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)