پێستی تۆ

Friday, 10.30.2020, 11:36 AM (GMT+2)

جۆر و حاڵەتی پێست » پێستی چەور

Oily skin پێستی چەور

(1043 بینراوە)   | Monday, 11.19.2018, 11:23 AM |



پێستی چەور ئەو
پێستەیە کە بریقەیەکی زۆر زیاتری هەیە لە بریقەی ئاسایی، کە دەستی لێ ئەدەیت زۆر چەورە، بە درێژایی ڕۆژ چەورتر ئەبێت و بریقەکەی زیاتر ئەکات هەروەها دەمیلەکانی گەورەیە بە تایبەتی لەسەر پێستی لوت و نێوچەوان و چەناگە.

ئەگەر پێستی چەور بە ڕێگایەکی تەندروست خزمەت نەکرێت ئەکرێت دوچاری زیپکە و هەوکردن ببێتەوە.

لە ئەنجامی دەردانی چەوری زۆر لە لایەن چەوریڕژێنەکان و گیرانی دەمیلەکانی پێست بەهۆی پێستە مردووەکانەوە، چەوریەکە پەنگ ئەخواتەوە لە ناو دەمیلەکاندا و لە ئەنجامدا ئەبێتە هۆی هەوکردنی چەوریڕژێنەکان، پاشان دەرکەوتنی زیپکە و زیوان و کشان و گەورەبوونی دەمیلەکان، هەربۆیە یەکێك لە نیشانەکانی پێستی چەور گەورەیی دەمیلەکانە. هەبوونی زیپکە و زیوان هێمایە بۆ بوونی پێستێکی چەور، ئەمەش هەموو حاڵەتێک ناگرێتەوە بۆ نمونە ئەکرێت پێستێکی وشکـــــی کەم شــــــــێ زیپکەی هەبێت بەهــــــــــــۆی بەکارهێنانـــــی بەرهەمێکی جوانکاریەوە کە پێکهاتەی بێزارکەری تێدا بووبێت.


هۆکارەکانی پێستی چەور

هەندێک کەس بە سروستی (بۆماوەیی) پێستی چەورە لەگەڵ ئەوەشدا چەند هۆکارێکی تریش هەیە کە ئەبنە هۆی دەردانی چەوری زیاتر، ئەوانیش:

١- گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکاندا  بۆ نمونە لە تەمەنی باڵقبووندا

٢- خواردنی هەندێک جۆری خواردەمەنی بۆ نمونە شیر

٣- بەکارهێنانی هەندێک جۆری حەبی مەنع
٤- کەش وهەوا
٥-
دووگیانی
٦- بەکارهێنانی هەندێک جۆری تایبەت لە بەرهەمەکانی جوانکاری
٧- دڵەڕاوکێ
٨- باش خاوێن نەکردنەوە یان خاوێن کردنەوەی پێست بە هەڵە
٩-
بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان.
١٠- ڕێجیمکردن


گەر پێستت لە جۆری چەورە ئەوا:

١-  دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئەو خاوێنکەرەوانەی کە بەهێزن و کەفیکی زۆر ئەکەن.  

٢- هەندێک پێکهاتە هەیە بۆ پیستی چەور گونجاون نین و ئەکرێت ببنە هۆی دروستبوونی زیپکە. نمونەی ئەوانە زەیتی گوێزی هندی  Coconut oil و زەیتی بادامی شیرین Sweet almond oil

٣- گرنگە ئەو بەرهەمانەی بەکاری ئەهێنیت پێکهاتە هێورکەرەوەکان، دژەهەوکەرەکان، دژەئۆکسانەکانی تێدا بێت.

٤- دوور بکەوەرەوە لە کرێمە چەورەکان، هەڵبژێرە بۆ ئەو کرێم و دژەخۆرانەی کە ئاو (aqwa) بنچینەی پێکهاتەکانیان بێت.

٥- ناو بە ناو ماسکە قوڕیەکان بەکار بهێنە.

٦- ڕۆژانە بە ڕێکوپێکی پاککەری ساڵەسیڵک ئەسید بەکار بهێنە بۆ پاکردنەوەی پاککردنەوەی دەمیلەکانی پێستت لە چەوری کەڵەکە بوو هەروەها خانە مردوەکان.

٧- دوور بکەوەوە لە هەموو ئەو هۆکارانەی کە ئەبنە هۆی بێزارکردن و وروژانی پێست و لاوازبوونی چالاکیەکانی بەربەستی پێست Skin barrier.

٨- هەموو ڕۆژێک خاولیەکەت بگۆرە هەروەها زوو زوو بەرگی سەرینەکەت بگۆڕە.





(دەنگدراوە: 0)

بابەتی لەیەکچوو



وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)