پێستی تۆ

Friday, 10.30.2020, 11:59 AM (GMT+2)

بەرهەمەکانی پێست » دژەخۆر Suncreen

کرێمی دژەخۆر Sunscreen

(2102 بینراوە)   | Tuesday, 07.17.2018, 01:43 AM |


کرێمی دژەخۆر Sunscreen


ژیان ئەستەمە بەبێ خۆر بۆ ئێمەی مرۆڤ و ڕووەک و ئاژەڵەکان، خۆر گەورەترین سەرچاوەی وزەیە لەسەر زەوی، کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر باری دەرونی مرۆڤەکان و دڵخۆشیان ئەکات هەروەها سەرچاویەکە بۆ بەرهەمهێنانی ڤیتامینD لە لەشماندا.  لە تەنیشت هەموو ئەم سودانەشدا ئەکرێت تیشکی خۆر زیانی زۆر گەورەمان پێ بگەیەنێت گەر خۆمانی لێ نەپارێزین.


تیشکی خۆر پێکهاتوە لە سێ تیشکی جیاواز، ئەوانیش تیشکی ژێر سور، تیشکی بینراو لەگەڵ تیشکی سەرو بنەوشەیی (Ultraviolette straling) کە ئەمیش پێک هاتوە لە سێ جۆر، ئەوانیش:

١- تیشکی سەرو بنەوشەیی A (UV-A)

٢- تیشکی سەرو بنەوشەیی B (UV-B)
٣- تیشکی سەرو بنەوشەییC (UV-C)


١- UV-A ئەگاتە سەر زەوی و بەناو پێستدا تێپەڕ ئەبێت هەتا توێی ناوەند، ئەبێتە هۆی پیربوونی پێش وەخت و پەڵەی پێست و شێرپەنچەی پێست، بەشێکی زۆری بەناو شوشەی ئاسایی و جلی تەنک و هەوردا تێپەڕ ئەبێت و لە هەر چوار وەرزەکەدا هەیە.

٢- (UV-B) ئەگاتە سەر زەوی و بە ناو پێستدا تێپەڕ ئەبێت هەتا توێی سەرەوە، هۆکاری سوتان و تۆخ بوونەوەی پێست و شێرپەنچەی پێستە، لە هەمان کاتدا سەرچاوەیەکە بۆ بەرهەمهێنانی ڤیتامینD لە پێستدا. بە شوشەی ئاساییدا تێپەڕ نابێت، هەور ڕێگری لە تێپەڕبوونی ئەکات، لە وەرزی بەهار و هاویندا بەهێزە و لە زستاندا لاوازە.

٣- (UV-C) زۆر زیانمەند و ترسناکە بەڵام بە خۆشحاڵیەوە ناگاتە سەرزەوەی.


کەواتە بۆ ئەوەی لەو هەتاوە جوانە زیانمەند نەبیت پێویستە کرێمی دژەخۆر بەکار بهێنیت، هاوین و زستان، لە دەرەوە بیت یان ژورەوە نەک تەنـــها لە ڕۆژە خۆرەتاوەکاندا بەڵکـــو لە ڕۆژانــی هەوریشدا، چونکە تیشکی سەروبنەوشەییA بە ڕێژەی ٨٠ ٪ بەناو هەوردا تێپەڕ ئەبێت، هەروەها بە ناو شوشەشدا تێپەڕ ئەبێت.

تیشکی خۆر بەڕێژەی ٩٠٪ بەرپرسە لە پیربوونی پێست و دروستبوونی چرچ و لۆچی، کەواتە باشترین کرێمی دژەچرچی کرێمی دژەخۆرە، ئەگەر لە تەمەنێکی گەنجیەوە دەست بکرێت بە بەکارهێنانی ئەوا گرێنتی پێستێکی گەنجی بێ پەڵە هەیە هەتا تەمەنێکی ئێجگار زۆر.

هەڵبژێرە بۆ کرێمێکی دژەخۆر کە پێستت بپارێزێت لە تیشکی سەرو بنەوشەییA و تیشکی سەرو بنەوشەییB. تیشکی سەرو بنەوشەییA بەرپرسە لە چرچبوونی پێست، تیشکی سەرو بنەوشەییB هۆکارە بۆ ئەسمەر بوون و سوتانی پێست، بە هەردوکیان چانسی توشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد ئەکەن.

هەروەها گرنگە کرێمی دژە خۆرەکەت دژەئۆکسان لە پێکهاتەکانیدا هەبێت چونکە ئەمانیش رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پاراستنی پێستدا لە تیشکی سەرو بنەوشەیی.

ئاستی پاراستنی کرێمێکی دژەخۆر ئەپێورێت بەو ژمارەیەی کە لەژێر ناوی SPF (Sun Protection Factor) دا نوسراوە.

- دژەخۆری SPF ١٥ توانای پاراستنی پێستی هەیە لە زیانەکانی تیشکی سەرو بنەوشی بە ڕێژەی ٩٣٪.

- دژەخۆری SPF ٣٠ توانای پاراستنی پێستی هەیە لە زیانەکانی تیشکی سەرو بنەوشی بە ڕێژەی ٩٧٪.

- دژەخۆری SPF ٥٠ توانای پاراستنی پێستی هەیە لە زیانەکانی تیشکی سەرو بنەوشی بە ڕێژەی ٩٨٪.

.

چۆنێتی بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر:

پێویستە هەموو بەیانیەک بەکاری بهێنیت پاش کرێـــمی شێدارکەر، ئەگەر لە ڕۆژە هەتاوەکاندا لە دەرەوە بوویت پێویستە چەند جارێک بەکاری بهێنیتەوە. لە کەناری دەریا و مەلەکردندا پێویســــتە دوو کاتژمێر جارێـــک بەکار بهێنرێتەوە، پاش تەڕکــــردن گاریگـــەریەکەی نامێـــنێت لەبەرئــــەوە پێویســـــتە ســـــەرلەنـــوێ بەکار بهێنرێتەوە. بۆ ئەوەی باش پارێزگاریت لێ بکات بڕێکی گونجاو بەکار بهێنە، گەر بڕی گونجاو بەکار نەهێنێت ئەوا هەتا ئەو ئاستە ناتپارێزێت کە لەسەر پاکەتی بەرهەمەکە ئاماژەی پێدراوە. پێویستە نزیکەی دوو ملیگرام بۆ یەک سانتیمەتر دووجا  (٢ملگم/سم٢) بەکار بهێنیت، بەڵام لەبەر ئەوەی ئاسان نیە هەموو کاتێک بیکێشین هەربۆیە ئەتوانین بەم شێوەی خوارەوە ئاسانی بکەین:

-نیو کەوچکی چا بۆ ڕوخسار.

-یەک کەوچکی چێشت بۆ هەریەکە لە  قۆڵ، قاچ، گەردن و مل هەروەها سک و پشت.

-کەواتە بۆ هەموو لەشت نزیکەی ٧ کەوچکی چێشتت پێویستە.

- نیو کاتژمێر پێش ئەوەی بچیتە بەرخۆر بەکاری بهێنە.



(دەنگدراوە: 0)

بابەتی لەیەکچوو



وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)