بەرهەمەکانی پێست » پاککەر (مقشر) Exfoliant
پاککەرەکان (مقشرەکان) (Exfoliants)
(2366 بینراوە) | Tuesday, 07.17.2018, 01:20 AM |
پاککەرەکانیش (مقشرەکان) بە هەمان شێوەی تۆنەر زۆر ناسراو نین لە نێو خەڵکدا، لەگەڵ ئەوەشدا بەکارهێنانان زۆر گرنگە بۆ لابردنی ئەو پێستە مردووانەی کە بەسەر ڕوخسارەوە کەڵەکە ئەبن و ئەمێننەوە، جگە لەوەش پێســـــت پرشنگـــــدار و یەک ڕەنــگ ئەکەن، زۆر گــــرنگە بەکار بهێنرێن بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە ئاکنیان هەیە یان تەمەنیان سەرو ٣٠ساڵە.
ئەگەر پێستە مردووەکان
ناوبەناو لانەبرێن ئەوا پێستەکە تاریک و بێ بریقە ئەبێت، جگە لەوەش کەڵەکەبوونی ئەم خانە مردووانە ئەبنە هۆی داخستنی دەمیلەکان
و ڕێگاگرتن لە هاتنەدەرەوەی چەورییەکان (Sebum)، لە ئەنجامدا هەوکردنی پێستەکە و دروستبوونی
زیپکە و زیوان.
پاککەرە باشەکان ئیشی
زیاتر ئەکەن وەک تەنها لە لابردنی خانە مردووەکان، بۆ نمونە پێست بریقەدار و یەک
ڕەنگ ئەکەن، باری قەتیسکردنی شێ لە پێستدا باشتر ئەکەن و پێست بەهێزتر ئەکەن.
وریابە
لێرەدا بە هیچ جۆرێک
مەبەست Ù„Û• سکروب Ùˆ ئەو دەنکۆڵە زبرانە نیە Ú©Û• Ù„Û• بازاڕەکاندا Ø¦Û•ÙØ±Û†Ø´Ø±ÛŽÙ† بۆ
داماڵینی خانە مردووەکانی پێست، ئەمانە ئەبنە هۆی بێزارکردن و بریندارکردنی پێست.
سێ جۆر پاککەر هەیە،
ئەوانیش:
Ù¡-ترشی Ø¦Û•Ù„ÙØ§
هایدرۆکسی (Alpha Hydroxy acid) (AHA)
٢-ترشی بێتا
هایدرۆکسی (Beta Hydroksy
acid) (BHA)
٣-ترشی پۆلی
هایدرۆکسی (poly Hydroksy acid) (PHA)
١-ترشی
Ø¦Û•Ù„ÙØ§ هایدرۆکسی (Alpha Hydroxy acid) (AHA):
ترشی Ø¦Û•Ù„ÙØ§ هایدرۆکسی
بە ترشی میوەکانیش ئەناسرێت ناودارترینیان ترشی گلیکۆلیکە (Glycolic acid)
کە توانای توانەوەی
هەیە لە ئاودا و زۆر گونجاوە بۆ پێستی وشک و ئەو پێستانەی دوچاری زیان بوون بەهۆی
تیشکی خۆرەوە. ترشی گلیکۆلیک توانای قەتیسکردنی شێ لە پێستدا زیاد ئەکات و پێست
پرشنگدار ئەکات.
هەڵبژێرە بۆ بەرهەمێک
کە بەلایەنی کەمەوە بەڕێژەی ٥٪ لەم ترشەی تێدا بێت، هەرکاتێک بەرهەمێک ١٠٪ زیاتری
تێـــدابوو ئەوا نابێت هەموو Ú•Û†Ú˜ÛŽÚ© بەکــــــاری بهێنیت بەڵکــــــو Ù‡Û•ÙØªÛ•ÛŒ جارێک
بەکـــاری بهێنە ئەگینا زیان بە پێســــــــــــتت ئەگەیەنێت.
ترشی لاکتیک (Lactic acid) بە هەمان شێوە سەر بە AHA یە، ئەمەیان گونجاوە بۆ پێستی هەستیار بەڵام
کاریگەری کەمترە.
٢-ترشی بێتا هایدرۆکسی (Beta
Hydroksy acid) (BHA)
ترشی ساڵەسیڵک
(Salicylic
acid) بەناوبانگترین
ترشەکانی جۆری BHA یە کە توانای
توانەوەی هەیە لە چەوریدا، هەر بۆیە زۆر گونجــاوە بۆ پێســـــــتی چەور و ئەو
پێستانەی کە پیسی و چەوری کۆنی لەسەر کەڵەکە بووە، ئەم ترشە توانای هەیە بچێتە
ناوەوە بۆ ناو دەمیلەکانی پێست و پیسی و چەوریە کۆبوەکان بتوێنێتەوە. یەکێکە لە
باشترین چارەسەرەکان دژی خاڵە ڕەشەکان (Blackhead) و دەنکۆڵە
سپیەکان.(whitehead)
بەرهەمێک هەڵبژێرە کە خەستی ئەم ترشە تێیدا ٠،٥٪ - ٢٪ بێت، ئەگەر بە خەستیەکی زۆر بەکار بهێنرێت گونجاو نیە و زیان بە پێست ئەگەیەنێت.
ئەو کەسانەی کە هەستیاریان
هەیە بە ئەسپرین پێویستە ئاگادار بن لە بەکارهێنانی ترشی ساڵەسیڵک.
٣- ترشی پۆلی
هایدرۆکسی (Poly Hydroksy acid) (PHA):
ئەم ترشانە بە زەØÙ…ەت بە ناو پێســـتدا
ئەچنە خوارەوە و کەمتر چالاکن بەڵام کەمتریش پێســت بێزار ئەکەن و ئەیوروژێنن هەربۆیە
بۆ پێستی هەستیار بەکار ئەهێنرێن. بەناوبانگترین ترشەکانی ئەم جۆرە بریتین لە:
·
لاکتۆبایۆنیک
(Lactobionic
acid)
·
گلوکۆنەلاکتۆن
.(Gluconolactone)
چۆنێتی بەکارهێنانی
پاککەرەکان:
پاش بەکارهێنانی تۆنەر یان خاوێنکردنەوە و وسکردنەوەی ڕووخسارت کەمێک لەو مقشرەی کە گونجاوە لەگەڵ جۆری پێستتدا بخەرە سەر لۆکەیەکی پاککردنەوەی پێست و بیدە لە پێستی ڕوخسارت، کەمێک چاوەڕێ بکە هەتا بە باشی هەڵی ئەمژێت پاشان دەست بکە بە هەنگاوی دواتر. ئەکرێت هەموو مقشرەکان لە ســـــەرەتای دەســـتکــــردن بە بەکارهێنانیان پێست بوروژێنن و بێزاری بکەن، لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە زیرەکانە بەکاری بهێنیت، لەسەرەتادا ناو بەناو بەکاری بهێنە نەک هەموو ڕۆژێک، خشتەیەکی ڕێک و پێک بۆ خۆت دابنێ.
ڕۆژانە یاخود Ù‡Û•ÙØªØ§Ù†Û• چەند جار بەکاریئەهێنیت؟
چەند جار پیویستە Ù„Û• رۆژێکدا یان Ù‡Û•ÙØªÛ•یەکدا مقشرەکان بەکاربهێنرێن ئەگۆڕێت بە گوێرەی پەیتی ترشەکە، ئەمەش ئەگۆڕێت بە گوێرەی جۆری بەرهەمەکە. هەندێک بەرهەم ئەتوانیت هەموو Ú•Û†Ú˜ÛŽÚ© جارێک هەتا دوو جار بەکاری بهێنیت ÙˆÛ• هەندێکی تر Ù‡Û•ÙØªÛ•ÛŒ جارێک.
وریابە بە بەکارهێنانی مقشرەکان پێست هەستیار ئەبێت هەربۆیە گرنگە کرێمێکی شێدارکەرەوەی باش بەکاربهێنیت هەتاوەکو هێوری بکاتەوە و لە وشک بوونەوە بیپارێزێت، هەروەها زۆرگرنگە لە تیشکی خۆر بیپارێزیت بە بەکارهێنانی کرێمێکی دژەخۆری باش.