پێستی تۆ

Thursday, 08.18.2022, 07:42 PM (GMT+2)

بەرهەمەکانی پێست » خاوێنکەرەوە Cleanser

خاوێنکەرەوە (Cleanser)

(573 بینراوە)   | Tuesday, 07.17.2018, 01:05 AM |


خاوێنکەرەوە (Cleanser)

ئەم بەرهەمە بە خاوێنکەرەوەی پێست ناوئەبرێت، بۆ پاککردنەوەی پێستی ڕوخسار بەکاریەت لە چەوری و پێستی مردوو هەروەها پاشماوەی ماکیاژ و ئەو پیسیانەی لە هەوادا هەیە و لەسەر پێست ئەنیشن وەک تۆز و دوکەڵ.

ئەگەر لەکاتی خۆیدا پێستت پاک نەکەیتەوە ئەبێتە هۆی ئەوەی تاریک و ناتەندروست بێت، هەروەها چانس زۆرە کە زیپکەی تێدا دروست ببێت. خاوێنکــردنەوەی ڕوخســـار یەکێکە لە خاڵە هەرە گرنگەکــانــی گرنگیدان بە پێست، یەکەم هەنگاو بۆ پێستێکی جوان و تەندروست لە پێستێکی خاوێنەوە دەست پێئەکات.

خاوێنکەرەوە چەند جۆرێکی هەیە، جۆرێکی هەیە کــەف ئەکات وە جۆرێکی هەیە نەرمە (وەک کرێم وایە) و کەف ناکات. هــەر جۆرێکیانت بەکارهێنا پێویستە پاش بەکارهێنانی ڕوخسارت بە ئاوی شلەتێن بشۆیت و پاکی بکەیتەوە لە پاشماوەی خاوێنکەرەوەکە و پیسیەکان. هەندێکیان ڕێنمایت ئەکەن بەوەی کە تەنها بەکاری بهێنیت واتا بێ ئەوەی بە ئاو بیشۆیت بەڵام ئەمە زیانێکی زۆری هەیە بۆ پێست، یەکەم: لەبەر ئەوەی بە پارچەیەک لۆکە و خاوێنکەرەوەکە پیسیەکان بە تەواوی لانابرێن، بەو جۆرە پاشماوەیەکی تێکەڵ لە خاوێنکەرەوەکە و پیسیەکان ئەمێننەوە بەسەر پێستەکەوە، بەمەش پێست دوچاری کێشە ئەبێتەوە. دووەم: لەبەرئەوەی هەندێک لەو بەرهەمانە پێکهاتەی بێزارکەریان تێدایە وەک ماددە بۆندارەکان و ئەلکهول و سابونی دەستکرد، ئەمانەش ئەبنە هۆی بێزارکردنی پێست و لاوازی تواناکانی بەربەستی پێست.

لە کاتی هەلبژاردنی خاوینکەرەوەکانتدا دوور بکەوەرەوە لەو خاوێنکەرەوانەی کە پێست وشک ئەکەنەوە بۆ نمونە سابون و ئەو خاوێنکەرەوانەی کە ئەم پێکهاتانەی تێدایە:

·         Sodium lauryl sulphate

·         Sodium laureth sulfate

پێکهاتەی دوەمیان کەمتر بەهێزە لەگەڵ ئەوەشدا نەگونجاوە بۆ پێستی وشک یان هەستیار.


چۆنێتی بەکارهێنان:

سەرەتا دەستت بشۆ پاشان ڕوخسارت بە ئاوێکی شلەتێن تەڕ بکە و کەمێک لە خاوێنکەرەوەکە بخە سەر دەستت و پێستی ڕوخسارتی پێ بشێلە بە چەند جوڵەیەکی بازنەیی هێواش و نەرم، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و پاکی بکەرەوە لە هەموو پاشماوەکان. بۆ وشککردنەوە هەمیشە خاولیەکی پاک بەکار بهێنە، مەیخشێنە بەسەر پێستدا بەڵکو تەنها بە بەرکەوتن بەکاری بهێنە.

ئەم کارە هەموو Ø´Û•ÙˆÛŽÚ© Ù¾ÛŽØ´ خەوتن هەروەها بەیانیان دووبارە بکەرەوە،  ئەگەر ئەزانیت پێستت وشکە یان هەستیارە ئەوا بەیانیانیان تەنها بە ئاو بیشۆ.





(دەنگدراوە: 0)

بابەتی لەیەکچوو



وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)