پێستی تۆ

Friday, 10.23.2020, 01:32 AM (GMT+2)

بەرهەمەکانی پێست » تۆنەر Tonic

تۆنەر Tonic

(2534 بینراوە)   | Tuesday, 07.17.2018, 12:49 AM |


- تۆنەر (Tonic)

ئەم بەرهەمە زۆر ناسراو نیە لە ناو خەڵکدا لەگەڵ ئەوەشدا گرنگیەکی زۆری هەیە لە نێو بنەماکانی خزمەتکردنی پێستدا، وە گاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر جوانکردنی پێست. تۆنەر بەکاریەت پاش خاوێنکردنەوە و وشککردنەوەی پێست و پێش بەکارهێنانی پاککەر (مقشر) چەند سودێکی گرنگی هەیە وەک:

١- پاککردنەوەی پێست لە پاشماوەی پیسی و خاوێنکەرەوەکە.

٢- تۆنەری باش پێکهاتەی هێورکەرەوە و شێدارکەر و دژەئۆکسان و هەروەها دژەهەوکردنیشی تێدایە، ئەکرێت ئەم پێکهاتانە لە کرێمە شێدارکەرەکانیشدا هەبن بەڵام هەندێکیان باشتر کار ئەکەن ئەگەر لە ناوەندێکی شل و ئاویدا بن وەک تۆنەر.

٣- تۆنەرێکی باش ئەکرێت جێگای کرێمی شێدارکەر بگرێتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە پێستیان زۆر چەورە. هەندێک جاریش جێگای خاوێنکەرەوە ئەگریتەوە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان زۆر وشکە. وە هەروەها گەر پێستێک زۆر چەور بێت باشترە بەیانیان و شەوان پێش نوستن خاوێن بکرێتەوە بە ئاو و خاوێنکەرەوە، گەر لەو نێوانەدا زۆر چەور بوو ئەکرێت تۆنەر بەکاربهێریت بۆ خاوێکردنەوە. بێگومان تۆنەریش وەک هەموو بەرهەمەکانی تری بایەخدان بە پێست هەلئەبژێردریت بە گویرەی جۆری پێستەکە.

تۆنەر گەر پێکهاتەکانی باش نەبێت بەکارنەهێنرێت باشترە، بۆ نمونە ئەگەر تۆنەرێک بڕێکی زۆر لە بۆن Parfum/ftagrance و دینەیچەرد ئەلکهول Denatured alcohol ی تێدا بێت ئەوا بەکارنەهێنرێت باشترە، چونکە بەرهەمەکە پێکهاتەیەکی شلە و زوو کار لە پێستەکە ئەکات،  پێکهاتە سودبەخشەکان لە تەنیشت بڕێکی زۆر لە پێکهاتە زیانبەخشەکاندا بەهای نامێنێت بۆ پێست.

چۆنێتی بەکارهێنان:

پاش خاوێنکردنەوە و وشککردنەوە لۆکەیەکــی پاککردنەوەی پێست تەڕ بکە بە تۆنەرەکەت و بەهێواشی بیهێنە بەسەر پێستی ڕوخسارتدا. یان لە هەرکاتێکی تردا گەر ویستت پێستی ڕووخسارت خاوێن بکەیتەوە و ئاو بەکارنەهێنیت ئەتوانیت تۆنەر بەکاربهێنیت، ئەویش بە تەڕکردنی لۆکەیەکی ڕووخسار پاشان بیهیێنە بەسەر ئەو ناوچانەی ڕوخسارتدا کە ئەتەوێت بیسڕیت یان خاوێنی بکەیەتەوە.





(دەنگدراوە: 0)

بابەتی لەیەکچوو



وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)