پێستی تۆ

Wednesday, 11.25.2020, 03:04 PM (GMT+2)

بایەخدان بە پێست » بابەتی تر

خەت خەت بوونی پێست Stretch mark

(1333 بینراوە)   | Sunday, 05.14.2017, 09:10 PM |


لە  ساڵی ٢٠١٥ لە ووڵاتی فەرەنسا  لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامدراوە بۆ زانینی ئەو هۆکارانەی ئەبنە هۆی خەت خەتبوونی پێست لە کاتی دووگیانی خانماندا. ئەنجامی لیکۆڵینەوەکە ئەم خاڵانەی خوارەوەی لەخۆ گرتووە:


·         ئەو ژنانەی کە پێش دووگیانبوون کێشیان کەمە، کەمتر تووشی ئەم حاڵەتە ئەبن لەکاتی دووگیانیدا.

·         ئەو ژنانەی کێشیان زیاد ئەکات لەکاتی دووگیان بووندا زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە ئەبن.

·         ئەگەر خەت خەتبوونی پێست لە خێزانێکدا هەبێت (دایک یان نەنک) چانس زۆر گەورەیە کە دووبارە ببێتەوە لای نەوەکان.

·         قورسی کێشی کۆرپەلە لەسکی دایکدا هۆکارێکە بۆ دروستبوونی ئەم خەتانە.

·         ئەو ژنانەی لە تەمەنێکی گەنجیدا دووگیان ئەبن زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە ئەبن.

·         مەرج نیە ئەگەر پێش دووگیان بوون ئەم خەتانە هەبێت لە سەر پێستت کاتی دووگیانبونیش دووبارە دروست ببێتەوە.


چارەسەرەکان:


·         ئەو کرێمانەی کە گوشراوی Centella ی تێدایە.

·         کرێمی ترەتینۆین Tretinoine creme، بەڵام نابێت لەکاتی دووگیانی و شیرداندا بەکاربهێنرێت.

·         شێلانی پێستەکە بە زەیتی بادەمی تاڵ کاریگەری پۆزەتیفی هەیە بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی ئەم حاڵەتە.

·         بەڵگە کەمە کە ستایلی ژیان وەک خواردنی تەندروست و وەرزش ڕێگری لەدروستبوونی ئەم خەتانە بکات.






(دەنگدراوە: 0)

بابەتی لەیەکچوو



وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)