پێستی تۆ

Friday, 10.30.2020, 11:35 AM (GMT+2)

ڕێنمایی شەخسی

ئۆنلاین لەگەڵ (پەیمان محەمەد) بۆ هەڵبژاردنی بەرهەمی گونجاو و بایەخدان بە پێست

(17061 بینراوە)   | Saturday, 05.26.2018, 10:49 PM |




هەر کەسێک لە ئێمە گرنگە ڕۆژانە بایەخ بە پێستی بدات و خزمەتی بکات هەتاوەکو پێستی بە تەندروستی و جوانی بمێنێتەوە. بێگومان مەبەست لە بایەخدان بە پێست ئەوە نیە کە  هەر بەرهەمێکت بەردەست کەوت بەکاری بهێنیت بۆ پێستت یان هەرچیەکت بەرگوێ کەوت تاقی بکەیتەوە لەسەر پێستی خۆت، هەروەک ئەوەی کە بەداخەوە ئەمڕۆ لە ناو خەڵکدا ڕووئەدات.

لە ئەنجامی ئەزمونی کارەکەم و پەیوەندیم لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە کێشەی پێستیان هەیە گەشتومەتە ئەو باوەڕەی کە بە شێوەیەکی گشتی ژمارەی ئەو کەسانە زۆر کەم بووە کە بە سروشتی کێشەی پێستیان هەبووبێت، بەڵکو هۆکاری سەرەک ئەو کێشانە دوو هۆکارە:
هۆکاری یەکەم: بایەخدان بە پێست بەڕێگایەکی ناتەندروست و هەڵە بۆ نمونە ئەنجامدانی مامەڵەی هەڵە و ناتەندروست لەگەڵ پێستدا، یان  بەکارهێنانی بەرهەمی هەڵە و خراپ بۆ پێست.

هۆکاری دووەم:  نەبونی هۆشیاری لای خەڵک بۆ چۆنێتی پاراستنی پێست و خزمەت نەکردنی وەک پێویست.
کەواتە گرنگە بۆ هەڵبژاردنی بەرهەمی گونجاو و چۆنێتی بایەخدانبە  پێست ڕاوێژی کەسی شارەزا بکەیت لەو بوارەدا،  ئەگەر نا ئەوا لە جیاتی باشکردنی حاڵەتی پێستت کێشە بۆ پێستی خۆت ئەهێنیت.

من وەک (پەیمان محەمەد) شارەزا لە بایەخدان بە پێستدا  ئۆنلاین هاوکارت ئەبم لەو ڕوەوە، بە چەند هەنگاوێک:

١ -پەیوەندیم پێوە بکە لە ڕێگای فەیسبوک پەیجی (پێستی تۆ Pesty to) کە لە خوارەوە لینکەکەیم داناوە.

٢- وەڵامی سەرجەم ئەو پرسیارانە بدەرەوە کە بە ئۆتۆماتیکی وەری ئەگریت. ئاگاداربە هەرچەندە وەڵامەکانت ڕونتر و کامل بن زوتر ئەگەینە ئەنجام .

٣- بەرهەمی گونجاوت بۆ دەست نیشان ئەکەم.

٤-  پاش ئەوەی کە بەرهەمەکانت کڕی لە یەکێک لەو شوێنانەی کە خۆم ئاماژەم پێداوە،  بەرنامەیەکی تەندروستت بۆ دائەنێم بە گوێرەی ستایلی ژیانی خۆت  کە ڕۆژانە پەیڕەوی بکەیت بۆ خزمەتکردنی پێستت وە هاوکارت ئەبم هەتاوەکو ئەگەیتە ئەنجامێکی ویستراو.
گەر دانیشتوی وڵاتێکی ئەوروپی یان ئەمریکیت ئەوا لە وڵاتی هۆڵەنداوە  بەرهەمەکانت بۆ پۆست ئەکەین بە هەرزانترین نرخ . (گەیاندنمان بێ بەرامبەرە لە ناو وڵاتی هۆڵەندا، بۆ .وڵاتانی تری ئەوروپاش بە نرخێکی هەرزان و چاوەڕواننەکراو).



پەیوەندی:

fb: پێستی تۆ Pesty to

https://www.facebook.com/pestyto/?ref=bookmarks

info@pestyto.com

mob: 0031613981721








(دەنگدراوە: 0)

بابەتی لەیەکچوو



وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)