پێستی تۆ

Friday, 10.23.2020, 01:48 AM (GMT+2)

بایەخدان بە پێست » سروشتی

زەیتی گوێزی هندی Coconut oil لە بواری جونکاریدا:

(4356 بینراوە)   | Sunday, 01.28.2018, 01:55 PM |



زەیتی گوێزی هندی لە گوێزی هندی Coconut دەرئەهێنرێت کەبەری درەختێکی زۆر بەرزە، ئەکرێت بەرزیەکەی بگاتە ٣٠ مەتر وە یان زیاتر، ئەم درەختە سەر بە خێزانی دارخورماکانە .Palm family لە بەناوبانگترین ئەو وڵاتانەی کە درەختی گوێزی هندی تێدا ئەڕوێت هندستان و ئەمریکای باشور و نیوزلاندە. زەیتی گوێزی هندی زەیتییکی شل نیە بەڵکو مەیوە و ڕەقە لە پلەی گەرمی ئاسایی دا، بەڵام لە ٢٤ پلەی سەدیەوە ئەتوێتەوە.

زەیتی گوێزی هندی بۆ خواردن بەکارئەهێنرێت و سودێکی تەندروستی ئێجگار زۆری هەیە جگە لەوەش لە بواری جوانکاریدا لە چەند ڕوویەکەوە بەکارئەهێنرێت، گرنگترینیان ئەمانەی لای خوارەوەن:

١- پێستی ووشک:

باشترین زەیتە بۆ پێستی ووشک، خێرا هەڵئەمژرێت لەلایەن پێستەوە. هەربۆیە گەر پێستت ووشکە کەمێک لەم زەیتە بخە ناو لەپی دەستت، پاشان هەردوو لەپی دەستت کەمێل لێک بخشێنە بۆ ئەوەی زەیتەکە بتوێتەوە. بەم شێوەیە زەیتەکە ئامادە ئەبێت بۆ ئەوەی پێستتی پێ چەور بکەیت.

گەر ناو بە ناو مەلە ئەکەیت و پێستت هەستیارە و ووشکە ئەوا  ئەتوانیت پێش مەلە کردن پێستت بە زەیتی گوێزی هندی چەور بکەیت.

(ئەگەر پێستت لە جۆری چەورە یان هەستیارە بۆ زیپکە ئەوا دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی زەیتی گویزی هندی بۆ پێستت، چونکە ئەکرێت ببێتەوە هۆی دروستبوونی زیپکە).


٢- دژە کەڕووە:

ئەکرێت وەک چارەسەرێکی سروشتی بەکاربهێنرێت بۆ کەسێک کە پێستی یان نینۆکی تووشی کەڕوو بوبێت ، بەهۆی بوونی Caprylic acid تیایدا.


٣- خاوێنکەرەوە:

ئەتوانیت زەیتی گوێزی هندی بەکاربهێنیت بۆ پاکردنەوەی ڕووخسار لە ئارایشت. چۆن؟

سەرەتا کەمێک ڕووخسارت تەڕ بکە بە ئاوی شلەتێن، پاشان کەمێک لە زەیتی گوێزی هندی بخە سەر لەپی دەست و لە بەینی هەردوو لەپی دەستتدا لێکی بخشێنە هەتا ئەتوێتەوە پاش ئەوە ڕووخسارتی پێ بشیلە بە جوڵەی بازنەیی هێواش، پاشان بە خاوێنکەرەوەی دەموچاو بیشۆ. لە کۆتایییدا باش ئاوی پێدا بکەو خاوێنی بکەرەوە لە پاشماوەی زەیت و ئارایشتەکە ئەنجا بە هێواشی ووشکی بکەرەوە.

٤- موو تاشین:

ئەتوانی زەیتی گویزی هندی بەکاربهێنیت لە جیاتی سابوونی تاشین لەکاتی تاشتینی مووی لەشدا، بەم شێوەیە گوێزانەکە زۆر بە ئاسانی ئەخزێت بەسەر پێستەکەدا و پێستەکە ئەپارێزێت لە کزانەوە و ووشک بوونەوە.


٥- لێو:

بە چەورکردنی لێوەکانت بە زەیتی گوێزی هندی، ئەیانپارێزیت لە ووشکبوونەوە و قڵیشان.


٦- قژ:

گەر قژت ووشکە و هەڵبڕزکاوە ئەوا ماسکی گوێزی هندی چارەسەرێکی باشە، چونکە ئەو پرۆتینەی لە گوێزی هندیدایە ئەتوانێت بە قوڵایی قژەکەدا بچێتە ناوەوە بە پێچەوانەی زەیتەکانی تر کە تەنها وەک بەرگێک بە دەوری قژەکەدا ئەمێننەوە.

ئەکرێت بە تەنها بەکاری بهێنیت وە ئەشکرێت لەگەڵ زەیتەکانی تری وەک  زەیتی ئەڤۆگادۆ یان زەیتی زەیتوندا تێکەڵی بکەیت، پاشان هەموو قژەکەی پێ چەور بکەیت و لێگەڕێی بە لایەنی کەمەوە کاتژمێرێک پێوەی بێت پاشان ئاو و شامپۆ بیشۆیت.


٨- مەساجکردن:

ئەتوانی وەک زەیتێکی بەسود بۆ مەساج کردن بەکاری بێنیت بەتایبەتی بۆ پێستی وشک.



ووریابە!

لە بازاڕ و دووکانەکاندا چەندین جۆر و مارکەی جیاواز زەیتی گوێزی هندی هەیە، بە کواڵیتی نزم و بەرز. ئەگەر کوڵیتیەکەی باش نەبێت لە جیاتی سود ئەکرێت زیانت پێ بگەیەنێت.





(دەنگدراوە: 0)


وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)