پێستی تۆ

Friday, 10.23.2020, 01:00 AM (GMT+2)

بایەخدان بە پێست » سروشتی

ئامادەکردنی کرێمێکی سروشتی بۆ پێستی ڕووخسار

(2406 بینراوە)   | Tuesday, 11.28.2017, 09:00 AM |



بێگومان لە بازار و دوکانەکاندا چەندین جۆر و مارکەی جیاواز کرێم هەیە بۆ خزمەت کردن و گرنگی دان بە پێستی رووخسار، بەڵام ئەگەر لە کاتێکدا ئەمە دەستەبەر نەبوو یان متمانەی  تەواوت پێی نەبوو ئەتوانیت خۆت لە ماڵەوە کرێم دروست بکەیت. چۆن؟
پێویستیەکان:
١- شەش کەوچکی چێشت زەیتی گوێزی هندی (١٠٠گم).
٢- سێ کەبسولی ڤیتامین E.
٣- قتویەکی شوشەی سەرقەپات کە هەوای پێدا تێپەڕ نەبێت.


ڕێگای ئیش کردن:

- سەرەتا زەیتی گوێزە هندیەکە خاو بکەرەوە بە ڕێگای حەمام مائی، چۆن؟ قاپێکی قوڵ بێنە ئاوی لەکوڵی تێ بکە، پاشان بڕێک لە زەیتی گوێزە هندیەکە بخە ناو پەرداخێکی شوشەوە،  پەرداخەکە بخەرە ناو ئەو قاپەی کە ئاوە لەکوڵەکەی تێدایە هەتا زەیتەکە باش ئەتوێتەوە. هەتا بۆت ئەکرێت ڕاستەوخۆ بە ئاگر زەیتی گوێزە هندیەکە گەرم مەکە چونکە بەو شێوەیە سودەکەی لەدەست ئەدات.

- هەرسێ کەبسولی ڤیتامین E یەکە بشکێنە و زەیتەکەی ناوی تێکەڵی شەش کەوچک لە زەیتی گوێزە هندیەکە بکە و باش تێکەڵی بکە پاشان لە قتویەکی سوشەی سەرقەپاتدا هەڵی بگرە.

ئێستا کرێمەکەت ئامادەیە بۆ بەکارهێنان، ئەتوانیت شەوان بەکاری بهێنیت بۆ پێستی ڕووخسارت بەڵام ووریابە هەندێک کەس بەتایبەتی ئەوانەی کە پێستیان چەورە  بە بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هەندی پێستیان زیپکە دەرئەکات، لەم حاڵەتەدا ئەتوانیت تەنها بۆ پێستی دەوروبەری چاوت بەکاریبهێنیت وە سودێکی زۆری لێوەرئەگریت.





(دەنگدراوە: 0)


وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)