پێستی تۆ

Friday, 10.23.2020, 12:54 AM (GMT+2)

بایەخدان بە پێست » سروشتی

چۆن زەیتی زەیتونی Olive oil ئەسڵی و عادی لێک جیا ئەکەیتەوە؟

(4653 بینراوە)   | Friday, 10.27.2017, 04:00 PM |



هەروەک زۆربەمان ئەزانین کە زەیتە ڕووەکیەکان ڕۆڵێکی گرنگ ئەبینن لە بواری جوانکاری پێست و قژدا،  لە ڕابردوودا بابەتم لەسەر نوسیوە. زەیتی زەیتونیش یەکێکە لەو زەیتانەی کە سودێکی زۆری هەیە ئەگەر بە ڕێگای دەرەکی بەکاربهێنرێت بۆ پێست و قژ وەیان بەڕیگای ناوەکی واتا خواردن. ئەوەی کە بەکارهێنەر بەگومان ئەکات لە هەڵبژاردنیدا زۆری مارکە و جۆرەکانیەتی، کە چەند کواڵیتی و نرخێکی جیاوازیان هەیە. ئەکرێت بە ڕێگایەکی زۆر ئاسان لەماڵەوە تاقی بکەیەتەوە ئایا ئەو زەیتی زەیتونەی کە کڕیوتە ئەسڵە یان عادیە (تەزویر)، چۆن؟

نزیکەی نیو پەرداخ لە زەیتەکە بکە ناو پەرداخێکەوە و بۆ ماوی کاتژمێرێک بیخە ناو سەلاجە ( بەشی مجەمدەکەی)، پاشان دەری بهێنە. ئەگەر زەیتەکە مەیبوو (بەستبووی) واتا ڕەق بوو بوو ئەوە ئەسڵیە، بەڵام ئەگەر ڕەق نەبوو بوو واتا هەر شل بوو، ئەوا عادیە. شایانی باسە ئەگەر ئەسڵ بێت پاش ئەوەی لەسەلاجەکە دەری ئەهێنیت ڕەنگەکەشی سپی باو ئەبێت.





(دەنگدراوە: 0)


وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)