پێستی تۆ

Wednesday, 11.25.2020, 04:34 PM (GMT+2)

بایەخدان بە پێست » خۆپاراستن لە تیشکی خۆر

زیادبوونی کێشەی زیپکە لە وەرزی هاویندا

(1077 بینراوە)   | Wednesday, 08.23.2017, 03:11 PM |



تیشکی خۆر  کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی هەیە لەسەر زیپکە کە لە کەسێکەوە بۆ کەسیکی تر ئەگۆرێت، چەند شەپۆلێکی دیاریکراوی تیشکی خۆر ئەبنە هۆی مردنی ئەو  بەکتریایەی Propionibacterium acnes) ( کە هۆکاری هەوکردنە لە پێستدا. جگە لەمەش تیشکی خۆر کاریگەری هەیە لەسەر دەزگای بەگری لەش، ئەمەش کاریگەری پۆزەتیڤی هەیەلەسەر پێست و پرۆسەی هەوکردن کەم ئەبیتەوە. جگە لەمانەش تۆخبوونەوەی ڕەنگی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە ئەبێتە هۆی کەمتر دەرکەوتنی هەڵئاوساوی و سوربونەوەی زیپکەکان.


زیانەکانی خۆدانە بەرتیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی درێژ زۆر قورسترن لە سودەکانی، ئاشکرایە کە تیشکی سەروبنەوشەیی خۆر زیان بە DNA ی خانەکانی پێست ئەگەیەنێت و هۆکاری چرچی و پەڵەیە لەپێستدا، لە ئەنجامیشدا ئەکرێت ببێتە هۆی شێرپەنجەی پێست.

پرۆسەی ئەسمەربوون لەژێر تیشکی خۆردا ئەبێتە هۆی ئەستوربوونی چینی سەروەی پێست ئەنجام گیرانی کونیلەی چەوریڕژێنەکان و  ڕێگرتن لە هاتنە دەروەی چەوری پێست  Sebum و دروستبوونی زیپکە.  جگە لەمانەش بۆچونێکیش هەیە کە پێی وایە تیشکی خۆر هانی زیاتر دەردانی چەوری پێست ئەدات.


بەکارهێانی کرێمی دژەخۆر بۆ هەموو کەس گرنگە وە گرنگترە بۆ ئەو کەسانەی کە ئاکنیان هەیە، زۆربەی ئەو چارەسەرانەی کە دژی  ئاکنی بەکاریەن پێستەکە زیاتر هەستیار ئەکەن بەرامبەر تیشکی خۆر. بەڵام هەندێک کەس سکاڵای ئەوە ئەکەن بە بەکارهێنای کرێمی دژە خۆر پێستیان زیپکە دەرئەکات، بۆچونێک هەیە پێی وایە کە خۆرپاڵیوە کیمیاییەکان ئەبنە هۆی دروستبوونی زیپکە لە پێستدا، خۆرپاڵیوە کیماییەکان ئەو پێکهاتانەن کە بەکاریەن لە کرێمی دژەخۆرەکاندا بۆ پاراستنی پێست لە زیانەکانی تیشکی سەروبنەوشەیی. ئەم خۆرپاڵیوەرانە کارئەکەن بە هەڵمژینی تیشکی خۆر کە لە ئەنجامدا ئەبنە هۆی دوستبوونی گەرمی و وزە لە پێستدا و دروستبوونی زیپکە. ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت کە بەکارهێنانی خۆرپاڵیورە فیزیاییەکان سەلامەتترن چونکە کارئەکەن بە شکانەوەی تیشکی خۆر نەک هەڵمژینی.

بۆچونێکی تر هەیە پێی وایە کە تێکەڵەی خۆرپاڵیوەکان و ئەو پێکهاتانەی کە دژەخۆرەکەی لێ دروست ئەکرێت ئەبێتە هۆی داخستنی چیکڵدانەی مووەکانی پێست و بێزارکردنی، ئەنجام دەرکەوتنی زیپکە.


لەوانەیە دەستنیشان کردنی هۆکارەکە زەحمەت بێت بۆ تۆ یان تەنها هۆکارێک نەبێت بەڵکو ئەنجامی کۆمەڵە هۆکار بێت، هەربۆیە لەم حاڵەتەدا ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە:

١- خۆت بپاریزە لە مانەوە بۆ ماوەیەکی درێژ لە ژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردا.

٢- ئەو دژەخۆرانە بەکاربهێنە کە ئەو خۆرپاڵیوانە لەخۆ ئەگرن کە سەلامەتن و پێست بێزار ناکەن نمونەی ئەوانە Zink oxide. ئەتوانیت درێژەی ئەم بابەتە بخوێنیتەوە لە کتێبی ( پێستی تۆ).

٣- پێش ئەوەی کرێمێکی دژەخۆر بەکاربهێنیت سەیری پێکهاتەکانی بکە و دڵنیابەرەوەوە لەوەی کە خاڵیە لەو پێکهاتانەی کە ئەبنە هۆی دروست بوونی زیپکە، زەیتی ناوکی ترێ و گوێزی هندی یەکێکن لەو پێکهاتانە. لە کتێبەکەمدا (کتێبی پێستی تۆ) ناوی سەرجەم ئەو پێکهاتانەی تێدایە.

٤- هەتا کرێمی دژەخۆرەکەت چەورتر بێت وە SPFەکەی بەرزتر بیت چانسی دروستبوونی زیپکەت زیاد ئەکات.

٥- پێش ئەوەی کرێمی دژەخۆرەکەت بۆ گشت ڕوخسارت بەکاربهێنیت چەند ڕۆژێک تاقی بکەرەوە لە سەر شوێنێکی بچوکی ڕوخسارت  لە پێشی گوێچکەت.

٦- هەمیشە شەوان پێش نوستن ڕووخسارت خاوێن بکەرەوە لە پاشماوەی کرێمی دژەخۆرەکەت.





(دەنگدراوە: 1)


وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)