پێستی تۆ

Wednesday, 11.25.2020, 03:52 PM (GMT+2)

بایەخدان بە پێست » خۆپاراستن لە تیشکی خۆر

چۆن پێستت ئەپارێزیت لە تیشکی خۆر؟

(929 بینراوە)   | Friday, 08.11.2017, 08:00 AM |



بێگومان ئەتوانین پێستمان بپاریزین لە زیانەکانی تیشکی خۆر بە بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر، لەگەڵ ئەوەشدا هەتا ئێستا هیچ کرێمێکی دژەخۆر بوونی نیە کە پارێزگاری تەواوی پێست بکات سەد لەسەد،  بۆ زیاتر پاراستنی پێستت پێویستە لە تەنیشت بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆردا ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەیت:


١- لە هەتاو دوور بکەوەرەوە لە ساتە گەرمەکانی ڕۆژدا (لە نێوان کاتژمێر دوانزە بۆ سێی نیوەڕۆ) بە تایبەتی لە هاوین و بەهاردا، چونکە لەم کاتانەدا  تینی تیشکی سەروبنەوشەیی لەبەرزترین ئاستدایە بەراورد بە کاتەکانی تری ڕۆژەکە.


٢- لە ڕۆژە هەتاوەکاندا شەبقە، چاویلکەی بەرهەتاو، چەتر بەکار بهێنە.


٣- هەتا بۆت ئەکرێت دووربکەوەرەوە لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر  وە بۆ شوێنی سێبەر هەڵبژێرە.


٤- خواردنەوەی ئاوی پێویست (٢،٥-٣ لیتر) لە ڕۆژێکدا هەتاوەکو پێستت لە وشک بوونەوە بپارێزیت.


٥- جلی هاوینە و تەنک ئەتپارێزێت هێندەی کرێمێکی دژەخۆر SPF ٨،  جلێکی سپی لە هەتاو ئەتپارێزێت وەک کرێمێکی دژەخۆر SPF ٥، تیشێرتێکی سپی تەڕ هیج ناتپارێزێت لە تیشکی خۆر، جلە ڕەنگ تۆخ و ئەستورەکان بۆ نمونە پانتۆڵی کابۆ بە تەواوی ئەتپارێزێزێت.


٦- دژەئۆکسانەکان ئەو ماددانەن کە پێست ئەپارێزن لە پیربوون نمونەی ئەمانەش ڤیتامینC، ڤیتامینE، کافاین، چای سەوز...هتد هەربۆیە پێویستە ئەو خواردنانە بخۆیت کە بڕێکی زۆر لە دژە ئۆکسانەکانی تێدایە بۆ نمونە تەماتە، شلیک. بۆ ئەم مەبەستە لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام دراوە لە نێوان دوو گروپ خەڵکدا  یەکێکیان یەک کەوچکی چێشت دۆشاوی تەماتەیان خواردووە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینC  وە  گروپەکەی تر نەیان خواردووە، پاشان هەردوو گروپەکە وەک یەک خراونەتە ژێر تیشکی خۆرەوە. لە ئەنجامدا دەرکەوتووە ئەو گروپەی کە دۆشاوی تەماتەکەی خوردووە درەنگتر پێستیان سوتاوە بەراورد بەو گروپەکەی کە نەیانخواردووە. بێگومان خوردەمەنیەکانی تریش کە دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان هەمان کاریگەری دۆشاوی تەماتەکەیان هەیە.

بەکارهێنانی دژەئۆکسانەکان بۆ پێست بەهەمانشێوە پێست ئەپارێزن لە تیشکی خۆر، هەربۆیە هەمیشە ئەو کرێمانە هەڵبژێرە بۆ پێستت کە بڕێکی زۆر لە دژەئۆکسانەکانی تێدایە. هەندێک لە زاناکان پێیان وایە کە لە ئایندەدا ئەکرێت دژەئۆکسانەکان وەک کرێمی دژەخۆر بەکاربهێنرێن، بە بۆچوونی ئەوان بێ مەبەست نیە کە ڕووەکەکان ئەتوانن خۆیان بپارێزن لە تیشکی خۆر لە هەمانکاتدا بڕێکی زۆر لە دژە ئۆکسانەکانیان تێدایە.


ئەم بابەتە وەرگیراوە لە کتێبی (پێستی تۆ)





(دەنگدراوە: 0)


وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)