پێستی تۆ

Wednesday, 11.25.2020, 02:59 PM (GMT+2)

بایەخدان بە پێست » بابەتی تر

١٠ ڕێنمایی گرنگ دەربارەی خاوێنکردنەوەی ڕووخسار

(4680 بینراوە)   | Friday, 06.16.2017, 09:21 AM |



یەکەم هەنگاو بۆ پێستێکی جوان و تەندروست لە پێستێکی خاوێنەوە دەست پێ ئەکات لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی کێشەکانی پێست سەرهەڵئەدەن بەهۆی خاوێنکردنەوە بە ڕێگایەکی هەڵە و ناتەندروست، هەربۆیە بۆ خاوێنکردنەوەی ڕووخسار ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە  بکە:

١-پێش ئەوەی ڕووخسارت بشۆیت دەستت بشۆ.


٢-ڕووخسارت تەڕ بکە پێش ئەوەی خاوێنکەرەوەکە بەکاربهێنیت.


٣-هەرگیز ئاوی زۆر گەرم یان زۆر سارد بەکارمەهێنە بەڵکو ئاوی شڵەتێن بەکار بێنە.


٤-دوور بکەوە لە بەکارهێنانی سابوون و ئەو خاوێنکەرەوانەی کە بەهێزن و کەف زۆر ئەکەن، چونکە چەوریە سروشتیەکەی پێست ئەتوێننەوە و  ئەنجام  پێستەکە ووشک ئەبێتەوە و ئەڕووشێت. هەروەها دووربکەوە لەو بەرهەمانەش کە بۆنیان تێدایە.


٥-بڕێکی کەم لە خاوێنکەرەوەکە بەکاربهێنە.


٦-لفکە و سکروب بەکارمەهێنە بەتایبەتی ئەگەر زبر بێت.


٧-هەر جۆرە خاوێنکەرەوەیەکت بەکارهێنا (شیری خاوێنکەرەوە، کرێمی خاوێنکەرەوە، کەفی خاوێنکەرەوە)  لە کۆتاییدا بەئاو بیشۆ بەجۆرێک هیچ پاشماوەیەکی بە پێستتەوە جێ نەمێنێت.


٨-لەکاتی خاوێنکردنەوەدا نێوچەوان و لاتەنیشتی چاوت بیر نەچێت، زۆربەی کەس تەنها ناوەڕاستی ڕووخساریان ئەشۆن و شوێنەکانی تریان بیر ئەچێت، ئەمەش هۆکارێکە  بۆ هەستیاری و دروست بوونی زیپکە.


٩-لە ڕۆژێکدا لە دووجار زیاتر دەموچاوت مەشۆ تەناتەت ئەگەر پێستیشت چەورە، بەراوردی بکە بە پارچەیەک جل هەتا زۆر بشۆرێت چی لێ ڕووئەدات؟!


١٠- بۆ ووشک کردنەوە خاولیەکی پاکی نەرم بەکاربێنە، هەرگیز مەیخشێنە بەسەر پێستدا بەڵکو تەنها بە بەرکەوتن پێستتی پێ ووشک بکەرەوە.





(دەنگدراوە: 1)


وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)