پێستی تۆ

Wednesday, 11.25.2020, 03:59 PM (GMT+2)

جۆر و حاڵەتی پێست » پێستی وشک

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی کە پێستیان ووشکە

(4143 بینراوە)   | Saturday, 06.03.2017, 12:23 PM |



١- دوور بکەوەرەوە لە زوو زوو دەموچاو شتن چونکە ئەبێتە هۆی زیاتر ووشکبوونەوە و ڕووشانی پێستەکە.

٢-دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئاوی زۆر سارد یان زۆر گەرم .

٣-دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی هەموو جۆرە لفکەیەک.

٤-دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئەو خاوێنکەرەوانەی کە لە Sodium lauryl sulfaat ،  Sodium Laureth Sulphate لە پێکهاتەکانیدایە.

٥-ئەو بەرهەمانە بەکار مەهێنە کە بۆن لە پێکهاتەکانیدا هەیە.

٦- ماڵی گەرم زیاتر پێست ووشک ئەکاتەوە، لەبەرئەوە  هەوڵبدە لە زستاندا لە شوێنی زۆر گەرم خۆت بەدوور بگریت.

٧- گونجاوە پێش خۆشتن یان مەلەکردن پێستت چەور بکەیت بە  زەیتێکی سروستی بۆ نمونە زەیتی بادەم یان زەیتی زەیتون.

٨-هەمیشە پێستت شێدار بکە بە بەکارێنانی ئەو کرێمانەی کە پێکهاتە شێدارکەرەکانی تێدایە بۆ نمونە Glycerin ,Petrolatum.

٩-بۆ ووشک کردنەوە خاولیەکی پاك بەکاربهێنە تەنها بە بەرکەوتن واتا مەیخشێنە بەسەر پێستدا.

١٠-ئەو خواردنانەی کە بەسودن بۆ پێستی ووشک ماسی چەور و چەرەسە.

١١-ڕۆژانە بڕی 2-2.5 لتر ئاو بخۆرەوە.

١٢-دووربکەوەرەوە لە لەبەرکردنی جلی خوری و پۆلستەر، بەڵکو  ئەوجلانە بەکاربهێنە کە لە لۆکە دروستکراون .





(دەنگدراوە: 1)

بابەتی لەیەکچوو



وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)