مەیک ئەپ » دەست و نینۆک
هۆکار و چارەسەرەکانی نینۆکی لاواز
(2371 بینراوە) | Thursday, 05.25.2017, 08:00 AM |
ڕەنگ و ڕووی نینۆکەکان زۆربەی جار ئاماژە بە
تەندروستی خاوەنەکەی ئەکەن، نینۆکی تەندروست ئەبێت ئەو بەشەی بە گۆشتەکەوە نوساوە ( Nail platte) ڕەنگەکەی
پەمەیی بێت وە ئەو بەشەی کە لە گۆشتەکە دەرچووە (Free edge) ڕەنگەکەی سپی بێت. هەروەها ساف بێت و درزی نەبردبێت.
نینۆک لە سێ چین پێک هاتووە، چینی سەرەوەی ئەکرێت زبر ببێت و توێژ هەڵبدات یان درز ببات بەهۆی لاوازی نینۆکەکەوە، چەند هۆکارێک هەیە لە پشت ئەم لاواز بوونەی نینۆک هەندێکیان ناوەکین وە هەندێکیان دەرەکین، گرنگترینیان ئەمانەی لای خوارەوەن:
هۆکارە ناوەکیەکان:
١-ئەکرێت هۆکارەکە نەخۆشی بێت بۆ نمونە فشەڵی ئێسکەکان، غودەی دەرەقی، شێرپەنجە. بەڵام ئەمانە تەنها هۆکار نین بەڵکو ئەشێت خراپی سوڕی خوێن و کێشەی گورچیلە و نەخۆشی شەکرەیش هۆکار بن بۆ لاوازی نینۆکەکان.
٢-کەمی ڤیتامین A,
B2, B3, B5, B8, D ،
بە هەمانشێوە کەمی کانزاکانی وەک ئاسن و کالسیۆم و زینک هەروەها
کەمی پرۆتین (ترشی ئەمینی Cysteine ) لە لەشدا ئەبێتە هۆی لاواز بوونی نینۆک.
٣-دڵە ڕاوکێ و کەم خەوی.
هۆکارە دەرەکیەکان:
١- ئاو بە گەورەترین دوژمنی نینۆک دائەنرێت، بەردەوام تەڕکردن و ووشکبوونەوەی نیۆک هۆکارێکی سەرەکیە بۆ لاوازکردنی نینۆک و درزبردن و توێژ هەڵدانی. هەروەها ماددە پاککەرەوەکانی وەک شامپۆی قاپ شتن و جل شتن، بەنزینی جل شتن، ترپەتینە...هتد .
٢- بەکارهێنانی ئەسیتۆن بۆ لێکردنەوەی بۆیە. هەروەها
بەکارهێنانی نینۆک بڕ کاریگەری خراپی لەسەر نینۆکەکان هەیەو ئەبێتە هۆی
درز بردنیان.
چارەسەرەکان:
١- پێویستە
خواردنی تەندروست و جۆراو جۆر بخۆیت، لە گرنگترین ئەو خواردنانە هێلکە، ماسی ، جگەر،
گۆشت، شیر، چەرەس و سەوزە و میوە.
٢- بەکارهێنانی دەستکێش لە کاتی ئەنجامدانی ئەو ئیشانەی
کە ئاو و ماددە پاکەرەوەکانی تێدا بەکاریەت یان هەر ئیشێکی تر کە
پەستان بخاتە سەر نینۆکەکانت . هەروەها دوورکەوتنەوە لەو خوەی کە نینۆکەکانت وەک
کەلو پەلی ئیش بەکاربهێنیت بۆ نمونە بۆ قوتوو هەڵپچرین.
٣-دوور کەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئەو بۆیە لێکەرەوانەی کە ئەسیتۆن لە پێکهاتەکانیاندا هەیە.
٤- بەکارهاینانی بڕبەن لە جیاتی نینۆک بڕ بۆ
کورتکردنەوە و ڕێک کردنی نینۆک.
٥- نینۆکی
زۆر درێژ هۆکارە بۆ شکانی خێرای نینۆک. هەروەها هەرگیز مەهێڵە لە یەک هەفتە زیاتر بۆیەی نینۆک بە نینۆکتەوە
بمێنێتەوە ئەگەر نا ئەبێتە هۆی گۆرانی ڕەنگی نینۆکەکەت.
٦-شەوانە چەورکردنی نینۆکەکانت بە کرێمی دەست هەروەها
چەورکردنی گۆشتی قەراغی نینۆکەکانت (cuticle) زەیتی ڕووەکی یان فازەلین.
٧- دوور بکەوەرەوە لە دانانی نینۆکی دەستکرد، ڕاستە ئەم نینۆکانە
جوان و سەرنج ڕاکێشن بەڵام ئەبنە هۆی لاواز کردن و هەستیار بوونی نینۆکە
سروستیەکانی خۆت.
٨- بەکارهێنانی بەهێزکەری نینۆک و خواردنی
ڤیتامین و کانزاکان بە شێوەی حەب، گرنگترینیان ڤیتامین B8 (بیۆتین) و ترشی ئەمینی Cysteine.
چاوەڕێ مەکە بەخواردنی ئەم
ڤیتامینانە دەست بەجێ نینۆکەکانت بەهێز و تەندروست ببن بەڵکو ماوەی ٦-٩
مانگ ئەخایەنێت.