پێستی تۆ

Wednesday, 11.25.2020, 03:08 PM (GMT+2)

جۆر و حاڵەتی پێست » پیری پێست

هۆکارەکانی پیربوونی پێست بە خێرایی

(4608 بینراوە)   | Friday, 05.19.2017, 03:00 PM |



بێگومان ناتوانین بە تەواوی ڕێگا لە پیربوونی پێست بگرین بەڵام چەند هۆکارێک هەن ئەم پرۆسەیە خێراتر ئەکەن، ئەوانیش:


١-تیشکی خۆر.

٢-جگەرەکێشان، مەی خواردنەوەی زۆر و بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکان.

٣- دڵەڕاوکێ و نائارامی.

٤-کەم خواردن یان نەخواردنی سەوزەو میوەی تازە.

٥-کەش و هەوای وشک.

٦-تەڕکردنی پێست زیاد لە پێویست و بەکارهێنانی ئاوی گەرم بۆ پێست.

٧-نەخواردنەوەی ئاو بە گوێرەی پێویست (ڕۆژانە٢-٢،٥ لتر بۆ کەسێکی پێگەشتوو).

٨-سەرما.

٩-گۆرانی ژمارەی هایدرۆجینی پێست بۆ نزمتر یان بەرزتر لە ph ی ئاسایی پێست، چونکە ئەمە رێخۆشکەرە بۆ گەشەکردنی بەکتریا و کەڕوو لەسەر پێست. هۆکارێک بۆ دابەزینی ph ی پێست  بەکارهێنانی ئەو خاوێنکەرەوانەیە بۆ پێست کە زۆر بەهێزن و چەوری پێست ئەتوێننەوە.

١٠-بەکارهێنانی ئەو بەرهەمە جوانکاریاریانەی کە کوالیتیان نزمە یاخود نەشیاون. هەروەها هەڵە بەکارهێنانیانی کرێمەکانی پێست ( پزیشکی، جوانکاری).





(دەنگدراوە: 0)

بابەتی لەیەکچوو



وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)