پێستی تۆ

Friday, 10.23.2020, 02:03 AM (GMT+2)

مەیک ئەپ » ڕووخسار

ووشیاری بەکارهێنانی مەیک ئەپ

(3343 بینراوە)   | Saturday, 05.20.2017, 09:00 AM |



چەند هەڵەیەک هەیە لە بەکارهێنانی مەیکەپدا زیانی تەندروستیان هەیە، ئەم هەڵانەش پەیوەندیان بە کواڵیتی بەرهەمەکەوە نیە بەڵکو بەکارهێنانیەتی بە شێوازێکی ناتەندروست ئەوانیش:

١-بەکارهێنانی مەیک ئەپی یەکتری : هەرگیز ئارایشت و کەلەوپەلی کەسی تر بەکارمەهێنە چونکە ئەمانە ناوەندێکی باشن بۆ گەشەکردنی بەکتریا و گویزانەوەیان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دی.

٢- باش هەڵنەگرتنی مەیک ئەپ : هەرگیز سەری کەلوپەلەکانت بە بەتاڵی بە جێ مەهێڵە، لە شوێنی ڕووناک و گەرمدا هەڵیان مەگرە ئەگەر نا ئەو ماددە پارێزەرەی کە تێیدایە تێک ئەشکێت و کاریگەری نامێنێت، ئەنجام بەرهەمەکە بۆگەن بکات.

٣- کاتی بەسەرچوونی ئەو بەرهەمە کۆسمێتیکیانەی بەکاریان ئەهێنیت: ئاگات لە بەرواری بەسەرچوونی ئەو بەرهەمانە بێت کە بەکاریان ئەهێنیت، چونکە ماددە پارێزەرەکان هەتا ماوەیەک ئیش ئەکەن پاش ئەوە بەرهەمەکە ئەبێت بە ناوەندیکی باش بۆ گەشەکردنی بەکتریا ئەنجام زیان بە پێستت ئەگەیەنێت.

٤-ڕێک نەخستنی جۆری ماکیاج لەگەڵ کەشوهەوادا: ئەو ئارایشتانەی کە بریقەدارن بەکاریان مەهێنە بۆ ڕۆژانی خۆرەتاو یان ئەو ڕۆژانەی کە زیاتر لە دەرەوەیت چونکە زیاتر تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر ڕائەکێشن بەوشێوەیە پیستت زیانی پێ ئەگات.

٥-نوستن بە ئارایشتەوە: هەمیشە پێش خەوتن دەموچاوت پاك بکەرەوە لە پاشماوەی ماکیاج و ئەو پیسیانەی لەسەری نیشتووە  وەک چەوری و پێستی مردوو  دووکەڵ و تۆز و....هتد ماسکارا و ماکیاجی چاو ئەکرێت زیانێکی گەورە بە چاو بگەیەنن هەروەها سەرین و جێگای خەوەکەت ئەبێت بە ناوەندێکی باش بۆ بەکتریا بەهۆی کۆبوونەوەی پاشماوی فۆندەیشن و پاودەر پێستی مردوو، ئەنجامی ئەمانە پێستت ڕووبەڕووی کێشە ئەبێتەوە.





(دەنگدراوە: 1)

بابەتی لەیەکچوو



وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)