پێستی تۆ

Wednesday, 11.25.2020, 02:57 PM (GMT+2)

بایەخدان بە پێست » بابەتی تر

کاریگەری بەکارهێنانی کرێمە خراپەکان لەسەر پێست

(1081 بینراوە)   | Thursday, 05.18.2017, 01:22 PM |



پێش ئەوەی بزانین کاریگەری کرێمە خراپەکان چین لەسەر پێست پێویستە بزانین کرێمە خراپەکان کامانەن؟  بەداخەوە  ئەمڕۆ ژمارەی ئەو پێکهاتە زیانبەخشانە زۆرن کە بەکارئەهێنرێن لە بەرهەمەکانی کۆسمێتیکادا، ئەمەش هیچ پەیوەندی نیە بەوەی ئایا ئەو بەرهەمە پێکهاتەی دەستکردی تێدایە یان سروشتی، چونکە زۆرێک لەو بەرهەمانەی کە لەبازاڕەکاندا ئەفرۆشرێن بەناوی بەرهەمی سروشتیەوە خاڵی نین لەو پێکهاتە زیانبەخشانە.  بۆن و ئەلکهول یەکێکن لەو پێکهاتانە و لە زۆربەی کرێمەکانی پێستدا بەکاریەن. کورت و پوخت بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانە بەتایبەتی ئەوانەی کە ڕێژەیەکی زۆر لەو پێکهاتە زیانبەخشانەیان تێدایە تەندروست نین و لە ئەنجامدا ئەبنە هۆی:

١-خێراکردنی پیربوونی پێست.

٢-ئەگەری دەرکەوتنی پەڵەی ڕەنگ تۆخ لەسەر پێست.

٣- ئەو پێستانەی کە ئەکزیما و سەدەفیە و ئاکنیان هەیە حاڵەتەکەیان بەرەو خراپتر ئەچێت.

٤-ئەکرێت ببێتە هۆی ڕووشانی درێژخایەنی پێست و سەرهەڵدانی ئاکنی و نەخۆشی ڕۆزەیشە Rosacea (الوردیە).

٥-ووشکبوونەوە یان چەوترربوونی پێستەکە بەبێ مەبەست.





(دەنگدراوە: 1)


وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)