جۆر و حاڵەتی پێست » پێستی تێکەڵ
پێستی تێکەڵ
(278 بینراوە) | Friday, 09.13.2019, 10:03 PM |
پێستی تێکەڵ واتا بەشێکی پێستی ڕوخسار وشک یان ئاسایی بێت و بەشەکەی تریش چەور بێت. هەندێک کەس پێستی ڕوومەتی وشکە نێوچەوان و لوت و چەناگەی چەورە (T-zone).
هۆکارەکانی پێستی تێکەڵ
١-
ئەکرێت بە سروستی پێستێکی تێکەڵت هەبێت.
٢- گۆرانکاری
لە هۆرمۆندا بۆ نمونە لەکاتی دووگیانبوون یان تەمەنی داڕمان.
٣- ئەکرێت
بەهۆی هەڵە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی جوانکاریەوە چەند بەشێکی پێستی ڕوخسارت وشک
ببێتەوە.
٤- ئەکرێت بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە
پێکهاتە بێزارکەرەکانیان تێدایە ببنە هۆی هاندانی دەردانی چەوری لە بەشە
چەوەرەکاندا لە هەمان کاتدا وشککردنەوەی بەشە وشکەکان.
ڕێنماییەکان بۆ پێستی تێکەڵ:
لەبەرئەوەی ئەم جۆرە پێستە پێک هاتووە لە دوو جۆر پێستی جیاواز، پێویستە بە دوو شێوازی جیاواز گرنگی پێ بدرێت ئەگەر نا بەشە وشکەکان زیاتر وشک ئەبنەوە و بەشە چەورەکانیش زیاتر چەور ئەبن. بۆ خۆپاراستن لەمە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارە بکە:
١- گرنگە کرێمی شێدارکەر تەنها بۆ بەشە وشکەکان بەکار
بهێنیت وە بۆ بەشە چەورەکانیش تەنها تۆنەر یان سیرۆم یاخود کرێمێک کە بنچینەکەی
ئاو بێت.
٢- پێویستە بەیانیان و شەوان ڕوخسارت خاوێن بکەیتەوە،
بەیانیان خاوێنکەرەوە تەنها بۆ بەشە چەورەکان بەکار بهێنە و بەشە وشکەکان تەنها
بە ئاو خاوێن بکەرەوە.
٣- گەر نەتزانی بەرهەمی گونجاو هەڵبژیریت ئەوا هەڵبژێرە بۆ ئەو بەرهەمانەی کە بۆ هەموو
پێستێک گونجاون.