جۆر و حاڵەتی پێست
جۆرەکانی پێست
(465 بینراوە) | Friday, 09.13.2019, 07:14 PM |
پێست بە دوو ڕێگا جۆرەکەی دیاری ئەکرێت، ئەوانیش:
ڕێگای یەکەم بەگوێرەی ئەو
چەوریەی (Sebum)کە لە لایەن
پێستەوە دەرئەدرێت. بەم ڕێگەیە پێست دابەش
ئەکرێت بەسەر چوار جۆردا ئەوانیش:
- پێستی ئاسایی
- پێستی تێکەڵ
۲ـ
ڕێگای دووەم بۆ دیاری کردنی جۆری پێست لەسەر بنەمای کاریگەری تیشک و خۆر و ڕەنگی
پێستە، واتا ئایا ئەو پێستە هەتا چەندە لە دەنکۆڵە ڕەنگدارەکانی (Melanin ) تێدایە.
شایانی
باسە مێلەنن ئەو بۆیەیە لە پێستدا کە ڕەنگی پێستەکە دیاری ئەکات. بەم ڕێگایە پێست
دابەش ئەکرێت بەسەر ٦ جۆردا ئەوانیش:
پێستی جۆری ۱
ئەو کەسانەی ئەم جۆرە پێستەیان هەیە ئەم نیشانانەی خوارەوەیان
تێدایە:
ـ ڕەنگێکی زۆر کاڵ و سپیان هەیە
ـ بوونی شڵی (نیشانە سورەکان)
ـ ڕەنگی چاویان کاڵە
ـ قژیان زەردی کاڵ یان سور باوە
ـ کاتێک خۆیان ئەدەنە بەر تیشکی خۆر ئەسمەر نابن بەڵکو سور
هەڵئەگەڕێن و زوو ئەسوتێن.
پێستی جۆری ۲
ئەو کەسانەی ئەم جۆرە پێستەیان هەیە ئەم نیشانانەی خوارەوەیان
تێدایە:
ـ پێستیان سپیە
ـ چاویان کاڵە
ـ قژیان زەردی ئاڵتونیە
ـ کاتێک خۆیان ئەدەنە بەر تیشکی خۆر هەندێک جار ئەسمەر ئەبن، هەمیشە
سور ئەبنەوە و زوو ئەسوتێن.
پێستی جۆری ۳
ئەو کەسانەی ئەم جۆرە پێستەیان هەیە ئەم نیشانانەی خوارەوەیان
تێدایە:
ـ زۆر سپی نین واتا پێستیان کەمێک ڕەنگی تێدایە
ـ زۆربەی جار چاویان قاوەییە هەندێک جاریش کاڵ
ـ قژیان قاوەیی یان زەردی تۆخە
ـ کاتێک خۆیان ئەدەنە بەر تیشکی خۆر بە ئاسانی ئەسمەر ئەبن، هەندێک
جاریش سور هەڵئەگەڕێن، کەم جاریش ئەسوتێ.
پێستی جۆری ٤
ئەو کەسانەی ئەم جۆرە پێستەیان هەیە ئەم نیشانانەی خوارەوەیان
تێدایە:
ـ ئەسمەری کاڵن
ـ ڕەنگی چاویان تۆخە
ـ ڕەنگی قژیان تۆخە
ـ کاتێک خۆیان ئەدەنە بەر تیشکی خۆر بە ئاسانی ئەسمەر ئەبن، سور
هەڵناگەڕێن و زۆر بەدەگمەن ئەسوتێن.
پێستی جۆری ٥
ئەو کەسانەی ئەم جۆرە پێستەیان هەیە ئەم نیشانانەی خوارەوەیان
تێدایە:
ـ ئەسمەری تۆخن
ـ ڕەنگی چاویان زۆر تۆخە
ـ ڕەنگی قژیان زۆر تۆخە
ـ کاتێک خۆیان ئەدەنە بەر تیشکی خۆر زۆر بەخێرایی و زۆریش ئەسمەر
ئەبن، زۆر بە دەگمەن ئەسوتێن.
پێستی جۆری ٦
ئەو کەسانەی ئەم جۆرە پێستەیان هەیە ئەم نیشانانەی خوارەوەیان
تێدایە:
ـ جۆری پێستی ئەفریقیەکانە
ـ پێستیان زۆر تۆخە
ـ چاویان ڕەشە
ـ قژیان ڕەشە
ـ کاتێک خۆیان ئەدەنە بەر تیشکی خۆر پێستیان ئەسمەرتر ئەبێت و
ناسوتێن.