پێستی تۆ

Sunday, 09.25.2022, 10:35 PM (GMT+2)

جۆر Ùˆ حاڵەتی پێست » ئاکنی

هۆکارێک بۆ زیپکە و خورانی پێست

(3767 بینراوە)   | Monday, 05.15.2017, 09:35 AM |


هەندێک کەس لە پێستی نێوچەوان (تەوێڵ) و گۆشەی دەرەوەی چاویاندا زیپکەیان هەیە وەیان هەر حاڵەتیکی تری وەک سوربونەوە و خوران، ئاگاداربە ئەکرێت هۆکاری ئەمانە بەکار‌هێنانی بەرهەمەکانی گرنگیدان بەقژ بێت (شامپۆی قژ شتن، کرێمی قژ، جێڵ، سپرا.....هتد) ئەم بەرهەمانە پێکهاتەی ڕووشێنەر و بێزارکەریان تێدایە بۆ پێست وە ئەکرێت ببنە هۆی داخستنی کونی چەوریڕژێنەکانی پێست وە لە ئەنجامدا دروستبوونی زیپکە وە یان سوربونەو و خوران. بۆ ڕێگرتن لەم حاڵەتە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە:


١-لە کاتی بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەدا دەست لە پێستت مەدە وە پاش بەکارهێنان دەستت بشۆ.


٢-ڕۆژانە کاتێک کە دەموچاوت خاوێن ئەکەیتەوە تەنها ناوەڕاستی دەموچاوت مەشۆ بەڵکو هەتا ئەوسنورەی ئەگەیتە قژت خاوێنی بکەرەوە.
٣-لەکاتی خۆشتندا هەوڵبدە شامپۆ و کۆندێشنەرەکەت هەتا کەمترین ڕادە بەردەموچاوت بکەوێت. وە لەکۆتایدا پێستت خاوێن بکەرەوە بە خاوێنکەرەوەی تایبەت بە پێستی ڕووخسار.






(دەنگدراوە: 1)

بابەتی لەیەکچوو



وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)