پێستی تۆ

Friday, 10.30.2020, 12:19 PM (GMT+2)

جۆر و حاڵەتی پێست

پێستی ئاسایی

پێستی ئاسایی بریقەیەکی ئاسایی و جوانی هەیە، چەوری بە ڕێژەیەکی ئاسایی دەرئەدات هەروەها توێژی هەڵنەداوە و دەمیلەکانی گەورە نین.

پێستی تێکەڵ

پێستی تێکەڵ واتا بەشێکی پێستی ڕوخسار وشک یان ئاسایی بێت و بەشەکەی تریشی چەور بێت. هەندێک کەس پێستی ڕوومەتی وشکە نێوچەوان و لوت و چەناگەی چەورە (T-zone).

جۆرەکانی پێست

پێست بە دوو ڕێگا جۆرەکەی دیاری ئەکرێت، ئەوانیش:
ڕێگای یەکەم بەگوێرەی ئەو چەوریەی (Sebum)کە لە لایەن پێستەوە دەرئەدرێت. بەم ڕێگەیە پێست  دابەش ئەکرێت بەسەر چوار جۆردا ئەوانیش:

Oily skin پێستی چەور

پێستی چەور ئەو پێستەیە کە بریقەیەکی زۆر زیاتری هەیە لە بریقەی ئاسایی، کە دەستی لێ ئەدەیت زۆر چەورە، بە درێژایی ڕۆژ چەورتر ئەبێت و بریقەکەی زیاتر ئەکات هەروەها دەمیلەکانی گەورەیە بە تایبەتی لەسەر پێستی لوت و نێوچەوان و چەناگە.

پێستی وشک Dry skin

پێستی وشک بەوەدا ئەناسرێتەوە کە تاریک و بێ بریقەیە، واتا بریقەیەکی سروشتی نیە وە هەندێک جار توێژی هەڵداوە، هەروەها زیاتر چرچی ورد وردی پێوە دیارە، خێرا سور هەڵئەگەڕێت و بێزار ئەبێت، زۆربەی جار لە دوای خۆشتن کەسەکە هەست بە کزانەوە یان حاڵەتێکی بێزارکەر و ناخۆش ئەکات لە پێستیدا.

Rosacea پەمەیی (الوردية) ڕۆزەیشە

ڕۆزەیشە Rosacea نەخۆشیەکی درێژخایەنی پێستە کە زۆربەی جار توشی کەسە سپی پێستەکان ئەبێت، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە پێست ئەسمەرەکان توشی نابن، ئەم نەخۆشیە زیاتر لای ژنان باوە هەتا پیاوان بەتایبەتی پاش تەمەنی ٣٠-٥٠ ساڵی.  Rosacea بە مانای (سور وەک گوڵەباخ) یەت واتا کەسەکە پێستی سورئەبێتەوە بە تایبەتی لە ناوچەی ڕوومەت و لوتدا؛ نەخۆشیەکی مەترسیدار نیە و ناگوێزرێتەوە لە کەسێکەوە

هەستیاری بە بەکارهێنانی کۆسمێتیک

دەرکەوتنی هەر یەکێک لەم نیشانانە ئەکرێت ئاماژە بێت بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمە کۆسمێتیکیانەی بەکاری ئەهێنیت بە پێستت ناکەوێت و نەشیاوە بەکاری بهێنیت:

هۆکارێک بۆ زیپکە و خورانی پێست

هەندێک کەس لە پێستی نێوچەوان (تەوێڵ) و گۆشەی دەرەوەی چاویاندا زیپکەیان هەیە وەیان هەر حاڵەتیکی تری وەک سوربونەوە و خوران، ئاگاداربە ئەکرێت هۆکاری ئەمانە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی گرنگیدان بەقژ بێت (شامپۆی قژ شتن، کرێمی قژ، جێڵ، سپرا.....




وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)

نامە هەواڵ