پاککەرەکان (مقشرەکان) (Exfoliants) پاککەرەکانیش بە هەمان شێوەی تۆنەر زۆر ناسراو نین لە نێو خەڵکدا، لەگەڵ ئەوەشدا بەکارهێنانان زۆر گرنگە بۆ لابردنی ئەو پێستە مردووانەی کە بەسەر ڕوخسارەوە کەڵەکە ئەبن و ئەمێننەوە، جگە لەوەش پێســـــت پرشنگـــــدار و یەک ڕەنــگ ئەکەن، زۆر گــــرنگە بەکار بهێنرێن بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە ئاکنیان هەیە یان تەمەنیان سەرو ٣٠ ساڵە.