پێستی تۆ

Friday, 10.30.2020, 12:36 PM (GMT+2)

بەرهەمەکانی پێست

کرێمی دژەخۆر Sunscreen

ڕۆژانە پێستتمان لە ژێر تیشکی سەرو بنەوشەییدایە کە بەڕێژەی ٩٠٪ بەرپرسە لە پیربوونی پێست و دروستبوونی چرچ و لۆچی.

بۆ ئەوەی لەو هەتاوە جوانە زیانمەند نەبیت پێویستە کرێمی دژەخۆر بەکار بهێنیت، هاوین و زستان، لە دەرەوە بیت یان ژورەوە نەک تەنـــها لە ڕۆژە

کرێمی شێدارکەر Moistrurizer

مەبەست لە کرێمی شـــــێدارکەر ئەو کرێمانەیە کە تەڕی لەپێستدا قەتیــــس ئەکەن و  پێست ئەیپارێزن لە وشکبوونەوە، بەربەستی پێســــــت (Skin barrier) بە تەندروستی ئەهێڵنەوە و یارمەتــــی چـــــاک بوونەوەی ئەدەن پاش زیان لێکەوتن.

پاککەرەکان (مقشرەکان) (Exfoliants)

پاککەرەکانیش بە هەمان شێوەی تۆنەر زۆر ناسراو نین لە نێو خەڵکدا، لەگەڵ ئەوەشدا بەکارهێنانان زۆر گرنگە  بۆ لابردنی ئەو پێستە مردووانەی کە بەسەر ڕوخسارەوە کەڵەکە ئەبن و ئەمێننەوە، جگە لەوەش پێســـــت پرشنگـــــدار و یەک ڕەنــگ ئەکەن، زۆر گــــرنگە بەکار بهێنرێن بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە ئاکنیان هەیە یان تەمەنیان سەرو ٣٠ ساڵە.

خاوێنکەرەوە (Cleanser)

ئەم بەرهەمە بە خاوێنکەرەوەی پێست ناوئەبرێت، بۆ پاککردنەوەی پێستی ڕوخسار بەکاریەت لە چەوری و پێستی مردوو هەروەها پاشماوەی ماکیاژ و ئەو پیسیانەی لە هەوادا هەیە و لەسەر پێست ئەنیشن وەک تۆز و دوکەڵ.

تۆنەر Tonic

ئەم بەرهەمە زۆر ناسراو نیە لە ناو خەڵکدا لەگەڵ ئەوەشدا گرنگیەکی زۆری هەیە لە نێو بنەماکانی خزمەتکردنی پێستدا، وە گاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر جوانکردنی پێست. تۆنەر بەکاریەت پاش خاوێنکردنەوە و وشککردنەوەی پێست و پێش بەکارهێنانی پاککەر (مقشر) چەند سودێکی گرنگی هەیە




وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)

نامە هەواڵ