پێستی تۆ

Wednesday, 11.25.2020, 04:32 PM (GMT+2)

پێستی ئاسایی

پێستی ئاسایی بریقەیەکی ئاسایی و جوانی هەیە، چەوری بە ڕێژەیەکی ئاسایی دەرئەدات هەروەها توێژی هەڵنەداوە و دەمیلەکانی گەورە نین.

پێستی تێکەڵ

پێستی تێکەڵ واتا بەشێکی پێستی ڕوخسار وشک یان ئاسایی بێت و بەشەکەی تریشی چەور بێت. هەندێک کەس پێستی ڕوومەتی وشکە نێوچەوان و لوت و چەناگەی چەورە (T-zone).

جۆرەکانی پێست

پێست بە دوو ڕێگا جۆرەکەی دیاری ئەکرێت، ئەوانیش:
ڕێگای یەکەم بەگوێرەی ئەو چەوریەی (Sebum)کە لە لایەن پێستەوە دەرئەدرێت. بەم ڕێگەیە پێست  دابەش ئەکرێت بەسەر چوار جۆردا ئەوانیش:

Oily skin پێستی چەور

پێستی چەور ئەو پێستەیە کە بریقەیەکی زۆر زیاتری هەیە لە بریقەی ئاسایی، کە دەستی لێ ئەدەیت زۆر چەورە، بە درێژایی ڕۆژ چەورتر ئەبێت و بریقەکەی زیاتر ئەکات هەروەها دەمیلەکانی گەورەیە بە تایبەتی لەسەر پێستی لوت و نێوچەوان و چەناگە.

هۆکار و چارەسەرەکانی پێستی بێ شەوق و تاریک

لە ژێر کاریگەری چەند هۆکارێکدا ئەکرێت پێستمان ڕەونەقەکەی لەدەست بدات، ئەنجام  وا دەر ئەکەوین کە هیلاک و بێ ڕەنگ بین وە کەسەکە گەورەتر دەربکەوین لە تەمەنی خۆمان.  نمونەی ئەو هۆکارانەش: نەخۆشی، بایەخ نەدان بە پێست یان بەکارهێنانی بەرهەمی نەشیاو، ستایلێکی ژیانی ناتەندروست (خواردنی ناتەندروست، وەرزش نەکردن، جگەرەکێشان و مەی خواردنەوەی زۆر بۆماوەیی...هتد

پێستی وشک Dry skin

پێستی وشک بەوەدا ئەناسرێتەوە کە تاریک و بێ بریقەیە، واتا بریقەیەکی سروشتی نیە وە هەندێک جار توێژی هەڵداوە، هەروەها زیاتر چرچی ورد وردی پێوە دیارە، خێرا سور هەڵئەگەڕێت و بێزار ئەبێت، زۆربەی جار لە دوای خۆشتن کەسەکە هەست بە کزانەوە یان حاڵەتێکی بێزارکەر و ناخۆش ئەکات لە پێستیدا.

Rosacea پەمەیی (الوردية) ڕۆزەیشە

ڕۆزەیشە Rosacea نەخۆشیەکی درێژخایەنی پێستە کە زۆربەی جار توشی کەسە سپی پێستەکان ئەبێت، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە پێست ئەسمەرەکان توشی نابن، ئەم نەخۆشیە زیاتر لای ژنان باوە هەتا پیاوان بەتایبەتی پاش تەمەنی ٣٠-٥٠ ساڵی.  Rosacea بە مانای (سور وەک گوڵەباخ) یەت واتا کەسەکە پێستی سورئەبێتەوە بە تایبەتی لە ناوچەی ڕوومەت و لوتدا؛ نەخۆشیەکی مەترسیدار نیە و ناگوێزرێتەوە لە کەسێکەوە

پاککردنەوەی پێست لە خانە مردووەکان

گرنگە ناو بە ناو پێست خاوین بکرێتەوە لە خانە مردووەکان بەتایبەتی ئەو پیستانەی کە کێشەی ڤئاکنیان هەیە یان تەمەنیان سەرو ٣٠ ساڵە. ئەگەر پێستە مردووەکان ناوبەناو لانەبرێن ئەوا پێستەکە تاریک و بێ بریقە ئەبێت، جگە لەوەش کەڵەکەبوونی ئەم خانە مردووانە ئەبنە هۆی داخستنی دەمیلەکان و ڕێگاگرتن لە هاتنەدەرەوەی چەورییەکان (Sebum)، لە ئەنجامدا هەوکردنی پێستەکە و دروستبوونی زیپکە و زیوان. جگە لەوەش بە لابردنی خانە مردووەکان پێست زیتر سود لە پێکهاتە باشەکانی ناو کرێمەکەت وەرئەگرن، هەروەها پێست ساف ئەکەن و ئارایشت جوانتر ئەوەستێت بەسەر پێستەکەوە.

کرێمی دژەخۆر Sunscreen

ڕۆژانە پێستتمان لە ژێر تیشکی سەرو بنەوشەییدایە کە بەڕێژەی ٩٠٪ بەرپرسە لە پیربوونی پێست و دروستبوونی چرچ و لۆچی.

بۆ ئەوەی لەو هەتاوە جوانە زیانمەند نەبیت پێویستە کرێمی دژەخۆر بەکار بهێنیت، هاوین و زستان، لە دەرەوە بیت یان ژورەوە نەک تەنـــها لە ڕۆژە

کرێمی شێدارکەر Moistrurizer

مەبەست لە کرێمی شـــــێدارکەر ئەو کرێمانەیە کە تەڕی لەپێستدا قەتیــــس ئەکەن و  پێست ئەیپارێزن لە وشکبوونەوە، بەربەستی پێســــــت (Skin barrier) بە تەندروستی ئەهێڵنەوە و یارمەتــــی چـــــاک بوونەوەی ئەدەن پاش زیان لێکەوتن.




وێنە

کتێبی (پێستی تۆ)

نامە هەواڵ